PM:06:10:18/01/2026
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خولی ئینگلتەرا بەهێزترینی 2025 بووە و خولەکانی ئیسپانیا و بەرازیل لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.
پێگەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ ریزبەندی بەهێزترین خولە ناوخۆییەکانی ساڵی 2025ی بڵاوکردەوە، ریزبەندییەکە بە پێی بەهێزی کێبڕکێی ناو خولەکان و ئەنجامی یانەکانیان لە پاڵەوانێتییەکان دیاریکراوە.
خولی ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی دوو هەزار و 359 خاڵ لە پێشەنگی بەهێزترین خولەکانی ساڵی 2025دا بووە، خولی ئیسپانیا لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت بەشێوەیەک دوو هەزار و 73 خاڵی کۆکردووەتەوە.
خولی بەرازیل بە کۆکردنەوەی هەزار و 999 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە بەهۆی ئەنجامە نایابەکانی یانەکانی خولەکەوە، خولی ئیتاڵیا بە هەزار و 972 خاڵ و خولی ئەڵمانیا بە هەزار و 880 خاڵ لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمی ریزبەندییەکەدان.
خولی فەرەنسا هەزار و 502 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی شەشەمی بەهێزترین خولە ناوخۆییەکانی ساڵی 2025دا بووە، خولەکانی پۆرتوگال و ئەرجەنتین و هۆڵەندا و کۆڵۆمبیا لە پلەکانی حەوتەم تا دەیەمی ریزبەندییەکەدان.
خ . ک