PM:05:47:18/01/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماتێتا ئارەزووی یارییکردن دەکات لە خولی ئیتاڵیا و یۆڤانتۆسیش
دانووستانی لەگەڵ کردووە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، فیلیپ ماتێتا، هێرشبەری تەمەن 28 ساڵی یانەی
کریستاڵ پاڵاس، گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی شکستیهێناوە و ئارەزووی خۆی
بۆ دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ دەربڕیوە.
سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، ماتێتا ئارەزووی یارییکردن دەکات لە خولی
ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆسیش لە دانووستاندایە لەگەڵیدا، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی
گفتوگۆکان دیار نییە.
هاوکات یاریزانەکە سەرنجی یانەکانی پریمەرلیگی بۆ لای خۆی راکێشاوە، هەروەها
یانەی شەعبی سعودی بەردەوامە لە چاودێریکردنی دۆخی یاریزانەکە، ساڵی ڕابردووش
لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی ئەنجامدابوو، بەڵام ماتێتا لەم قۆناغەی ژیانی وەرزشیدا
ئامادە نەبوو بچێتە خولی سعودیە.
گرێبەستی ماتێتا لەگەڵ
کریستاڵ پاڵاس لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، نرخی شکاندنی گرێبەستەکەش
40 ملیۆن یۆرۆیە، لەم وەرزەدا لە کۆی 33 یاریی 10 گۆڵ و دوو ئەسیستی هەیە.