مانچستەر یونایتد بەنیازە ئەنچیلۆتی بکاتە راهێنەر

PM:05:24:18/01/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد ئەنچیلۆتی و سێ راهێنەریتری دیاریکردووە تا یەکێکیان بکاتە راهێنەر لە وەرزی داهاتوودا.

رۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی رایگەیاندووە، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد بیریان لەوە کردووەتەوە لە وەرزی داهاتوودا کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی بکەنە راهێنەری یانەکەیان.

ئەو رۆژنامەیە دڵنیاییداوە لەوەی کە ئەندامانی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان متمانەیەکی زۆریان بە ئەنچیلۆتی هەیە یانەکەیان بگەڕێنێتەوە سەردەمی زێڕین و کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری ئەو گرنگی پێدانەی مان یونایتد بە راهێنەرەکەی ئێستای هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو راهێنەرە لە رابردوودا کاری گەورەی لەگەڵ یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئە سی میلان و چێڵسی کردووە.

بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل پلانی ئەوەیان داڕشتووە گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی وەک راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان تا هاوینی ساڵی 2030 نوێبکەنەوە.

تێلیگراف لە کۆتاییدا نوسیویەتی، لە ئەگەری سەرنەکەوتن لە ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ ئەنچیلۆتی ئەوا بەرپرسانی مانچستەر یونایتد چەند کەسێکی تریان دیاریکردووە تا بیکەنە راهێنەری یانەکەیان کە ئەوانیش تۆماس تۆخێل و جولیان ناگلیسمان و ماوریسیۆ پۆچیتینۆن.

خ . ک