ڤیدیۆ.. زڤیریڤ بۆ دووەم جار بوو بە پاڵەوانى جامى نیتۆ

AM:09:37:22/11/2021

684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلکسەندەر زڤیریڤ لە دانێل میدڤیدیڤى بردەوە و بۆ دووەم جار نازناوى جامى نیتۆى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى نیتۆ بۆ تێنسى سەر زەوى، کە دوایین پاڵەوانێتى ڕابیتەى یاریزانە پیشەگەرەکانى تێنسە و لە شارى تۆرینۆى ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، ئەلکسەندەر زڤیریڤى ئەڵمانى و دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

زڤیریڤى 24 ساڵ، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و ئەنجامى هەردوو کۆمەڵەکەش شەش گێم بەرامبەر بە چوار گێم بوون.

بەم ئەنجامەش، زڤیریڤى خاوەنى پلەى سێیەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بۆ دووەم جار لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا نازناوى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا و نەیهێشت میدڤیدیڤ پارێزگارى لە نازناوەکە بکات، کە لە 2020دا بەدەستی هێنابوو.

زڤیریڤ چوارەم یاریزانە لە هەردوو یاریزانەکەى پلەى یەکەم و دووەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى سەر زەوى جیهان بباتەوە، کە لە قۆناغى پێش کۆتاییشدا لە نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى بردەوە.

گ . ف