پێرێز دەیەوێت ئارتێتا بکاتە راهێنەری ریاڵ مەدرید

PM:05:00:18/01/2026

1724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز خەون بە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئارتێتا دەبینێت تا بیکاتە راهێنەری یانەکەی لە وەرزی داهاتوودا.

دوای دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ و دیاریکردنی ئەلڤارۆ ئەربێلوا لە شوێنەکەی تا کۆتایی ئەم وەرزە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەکەی بە یەکێک لە باشترینەکانی پریمەر لیگ بسپێرێت.

تۆڕی فیچاجێس ئاشكرایکردووە، ئامانجی سەرۆکی یانەی شاهانە ئەوەیە وەرزی داهاتوو میکێل ئارتێتای راهێنەری ئێستای ئارسناڵ بکاتە راهێنەری یانەکەی و خەون بەو بابەتەوە دەبینێت.

ئەو تۆڕە ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆکی ریاڵ مەدرید سەرسامە بە کەسایەتی و پلانەکانی ئارتێتا و دڵنیایە لەوەی کە سوودێکی زۆر بە یانەکەیان دەگەیەنیت بەتایبەت کە بە نیازی ئەوەیە گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەشیدا بکات.

دوپاتیکردووەتەوە، ئارتێتا لەناو یانەی ریاڵ مەدرید رێزێکی زۆری لێدەگیرێت بەتایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ ئارسناڵ بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە و لە ئێستادا کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان دەکات و لەم وەرزەشدا پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ بردنەوەی نازناوەکانی پریمەر لیگ و چامپیۆنز لیگ.

لە کۆتاییدا نوسیویەتی، رازیکردنی ئارتێتا کارێکی زۆر قورسە بەهۆی ئەوەی کە گرێبەستی لەگەڵ ئارسناڵ تا هاوینی 2027 هەیە جگە لەوەش ئەو راهێنەرە دەیەوێت تا چەندین ساڵیتر لە یانە لەندەنیەکە بمینێتەوە و خۆشەویستیەکی زۆری بۆ یانەکەی و هاندەرانی هەیە.

خ . ک