نیوکاسل پلانی درێژکردنەوەی گرێبەستی برونۆ گیمارێشی داڕشتووە

PM:04:19:18/01/2026

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیوکاسل پلانی درێژکردنەوەی گرێبەستی برونۆ گیمارێشی داڕشتووە لە ترسی هەوڵی یانە گەورەکان.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لەوە کردووە کە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەسەر داوای پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکەیان خەونی ئەوەیان هەیە برونۆ گیمارێش ئەستێرەی نیوکاسل بگوازنەوە.

جگە لەوەش یانەکانی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن و پاریس سان جێرمانیش لە رێگەی نوێنەرەکانیانەوە بەردەوام چاودێری ناوەڕاستکارە بەرازیلیەکەیان کردووە و هەوڵی ئەوەیانداوە رازیبکەن پەیوەندیان پێوە بکات.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی تیم تۆڵک ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی نیوکاسل یونایتد گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێکردووە بەمەبەستی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە کاتێکدا گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گیمارێش لەگەڵ نیوکاسل یونایتد 115 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام یانە ئینگلیزیەکە بە نیازن لە گرێبەستە نوێیەکەدا ئەو بڕە بۆ 250 ملیۆن یۆرۆ زیادبکەن و مووچەی یاریزانەکەش بەرزبکەنەوە.

دوپاتیکردووەتەوە کە یاریزانە بەرازیلیەکە و خیزانەکەشی دڵخۆشن لە نیوکاسل یونایتد و ئارەزووی مانەوە لەو یانەیە دەکەن بەڵام چەند مەرجێکیان هەیە کە گرنگترینیان مانەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی و زیادکردنی مووچەکەیەتی.

خ . ک