PM:03:43:18/01/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام ئەلۆنسۆی
کردووەتە ئامانج تا بیکاتە راهێنەر لە ئەگەری دوورخستنەوەی تۆماس فرانک و
لیڤەرپوڵیش هەمان راهێنەریان دەوێت.
یانەی تۆتنهامی
ئینگلیزی لەم وەرزەدا بە راهێنەرایەتی تۆماس فرانک بە ئاستێکی باشەوە دەرنەوکوتوە
سەرەڕای گواستنەوەی چەند یاریزانێک لە هاوینی ئەمساڵدا و سەرۆکی یانەکەش توڕەیە لە
ئەنجامەکانیان.
رۆژنامەی
ئیندیپێندێتی بەڕیتانی رایگەیاندووە، لە ئێستادا ناوی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری
پێشووی ریاڵ مەدرید لەسەر مێزی گفتوگۆی یانە لەندەنیەکەدایە تا ببێتە راهێنەریان،
جگە لەوەش یانەی لیڤەرپوڵیش پلانی ئەوەی هەیە هەمان راهێنەر بکاتە شوێنگرەوەی
ئارنی سلۆت لە ئەگەری دوورخستنەوەیدا.
ئەو رۆژنامەیە
ئاشكرایکردووە، ئەندامانی کارگێڕی یانەی تۆتنهام دەیانەوێت راهێنەرەکەی پێشووی
ریاڵ مەدرید بکەنە راهێنەری یانەکەیان لە ئەگەری دوورخستنەوەی تۆماس فرانک.
ئاماژەی بەوەشداوە،
بە هیچ شێوەیەک مانەوەی تۆماس فرانک لە راهێنەرایەتی تۆتنهام مسۆگەر نییە بەتایبەت
دوای شکستەکەیان لە یاریگای خۆیاندا بەرامبەر وێستهام یونایتد.
دوپاتیکردووەتەوە
کە هاندەرانی یانە ئینگلیزیەکە توڕەن لە ئاستی یانەکەیان و لە دوایین یارییشدا لە
یاریگادا هەموویان پێکەوە داوای دوورخستنەوەی فرانکی راهێنەری یانەکەیان کردووە،
ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بەرپرسانی تۆتنهام بیر لەو بابەتە بکەنەوە لە
نزیکترین کاتدا.
خ . ک