لیڤەرپوڵ 90 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو ڤان دی ڤین خەرجدەکات

PM:03:14:18/01/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ 90 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو ڤان دی ڤین خەرجدەکات تا بیکاتە شوێنگرەوەی ڤان دایک.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ئێستاوە سەرقاڵی دانانی پلانێکی تۆکمەن بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ چەند وەرزی داهاتوو.

تۆڕی فیچاجێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا ئامانجی یەکەمی یانە ئینگلیزیەکە ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ ڤان دی ڤینی بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی تۆتنهام.

ئەو تۆڕە باسی لەوە کردووە، گواستنەوەی ڤان دی ڤین لەپێناو بەهێزتر کردنی هێڵی بەرگری پرۆژەی یانەکەیانە جگە لەوەش دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی ڤێرجیل ڤان دایک کە تەمەنی زۆر بووە و مانەوەی مسۆگەر نییە.

دوپاتیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی لیڤەرپوڵ بڕی 90 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە تا پێشکەشی تۆتنهامی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ڤان دی ڤین پێیان لە هاوینی ئەمساڵدا.

نوسیویەتی، یانەی تۆتنهام تا ئەم ساتە بیری لەوە نەکردووەتەوە کە دەستبەرداری بەرگریکارەکەی ببێت لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لە هاوینی 2029 کۆتاییدێت بەڵام ئۆفەرێکی گەورەی 90 ملیۆن یۆرۆیی بە زۆر دەزانن و ناتوانن بە ئاسانی رەتی بکەنەوە.

لە کۆتاییدا دەڵێت، ڤان دی ڤین لاری نابێت لەچوون بۆ لیڤەرپوڵ چونکە دەیەوێت لە یانەیەکی گەورەتر یاریی بکات تا کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکات جگە لەوەش حەزی بە شێوازی یارییکردنی ئەو یانەیەش هەیە.

خ . ک