سباستیان ئۆگیە پێشبڕکێی رالی مۆنزای بردەوە

PM:09:33:21/11/2021

488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سباستیان ئۆگیە پێشبڕکێی رالی مۆنزای بردەوە و هەشتەم خەلاتی گەورەی بەدەستهێنا.

پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی ڕالی مۆنزا لە باکووری ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، سباستیان ئۆگیەی فەرەنسی لە تیمی تۆیۆتا توانی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکە بەدەستبهێنێت و خەلاتەکە بباتەوە.

ئۆگیە بە بردنەوەی ئەو پێشبڕکێیە توانی هەشتەم خەڵاتی گەورەی پێشبڕکێی ڕالی بۆ خۆی بباتەوە لە نۆ ساڵی رابردوودا کە لە ساڵانی 2013 تا 2018 و 2020 و 2021دا بەدەستیهێناون.

لە پێشبڕکێکدا، ئێلفین ئیڤانزی وێڵزی لە هەمان تیم توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت بە جیاوازی حەوت چرکە لەگەڵ ئۆگیەی یەکەم، دانی سۆرۆدی ئیسپانیش لە تیمی هۆندا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

لە پلەکانی چوارەم تا حەوتەمیشدا هەریەکە لە تێری نیوڤلی بەلجیکی و ئۆلیڤەر سۆلبێرگی سویدی و تیمۆ سەنینی فنلەندی و تاکامۆتۆی ژاپۆنی دەبینرێن.

خ . ک