لویس هامیلتۆن خەڵاتی فۆرمولا وەنی قەتەڕی بەدەستهێنا

PM:08:35:21/11/2021

728 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لویس هامیلتۆن پلەی یەکەمی فۆرمولا وەنی قەتەڕی بەدەستهێنا و جیاوازیەکەی لەگەڵ ڤیرستاپن بۆ هەشت خاڵ کەمکردەوە.

لە وڵاتی قەتەڕ پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەن ئەنجامدرا، لویس هامیلتۆنی بەڕیتانی لە تیمی مارسیدێس توانی خەڵاتەکە بباتەوە دوای ئەوەی توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

بەو بردنەوەیە، لویس هامیلتۆن خاڵەکانی لە ڕیزبەندی شۆفێرانی جهیاندا گەیاندە 343 پۆینت پێنج وجیاوازیەکەی لەگەڵ مارک ڤێرستاپنی هۆڵەندی بۆ تەنیا هەشت خاڵ کەمکردەوە کە ئەمەی دووەمیان خاوەنی 351 پۆینت پێنج خاڵە.

پلەی دووەمی پێشبڕکێی فۆومولا وەنی قەتەڕ بۆ ڤێرستاپنی هۆڵەندی لە تیمی ڕیدبول بو بە جیاوازی 25 چرکە لەگەڵ لویس هامیلتۆنی یەکەم، فێرناندۆ ئەلۆنسۆی ئیسپانی لە تیمی ئەلپین پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

هەریەکە لە پێریز و ئۆکۆن و سترۆل و ساینز و لیکلێرک و نۆرێس و ڤیتل لە پلەکانی چوارەم تا دەیەمی پێشبڕکێکەیان بەدەستهێنا.

خ . ک