پێکهاتەی باشترینەکانی قۆناغی پێشووی جامی ئەفریقا بڵاوکرانەوە

PM:11:26:11/01/2026

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێکهاتەی باشترینەکانی قۆناغی پێشووی جامی ئەفریقا بڵاوکرانەوە و میسڕییەکان پشکی شێریان بەرکەوتووە.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025ی مەغریب، تۆڕی جیهانی سۆفاسکۆر پێکهاتەی نموونەیی ئەم قۆناغەی بڵاوکردەوە.

تێیدا هەڵبژاردەی میسڕ پشکی شێری بەرکەوتووە و پێنج یاریزانی لە پێکهاتەکەدا دەبینرێن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە فیرعەونەکان توانییان بە تەواوی مەترسییەکانی فیلەکانی کۆتدیڤوار لەناو ببەن.

پێکهاتە نموونەییەکە باڵادەستی یاریزانانی عەرەبی پێوە دیارە، بە جۆرێک جگە لە پێنج یاریزانەکەی میسر، دوو یاریزانی مەغریبیشی تێدایە، لەگەڵ سێ یاریزانی نێجیریا و یاریزانێکی مالی.

پێکهاتەکە بەم شێوەیەیە: لە گۆڵپارێزدا دیارا لە مالی دانراوە، لە هێڵی بەرگریدا ئۆنیمایچی و ئۆسای ساموێل لە نێجیریا، رامی رەبیعە بەرگریکاری میسڕ و ئادەم ماسینا بەرگریکاری مەغریب دەبینرێن.

لە هێڵی ناوەڕاستیشدا هەر چوار یاریزانەکە عەرەبن کە بریتین لە عەبدولسەمەد زەلزولی لە مەغریب، وە حەمدی فەتحی، ئیمام عاشور و محەمەد سەڵاح لە هەڵبژاردەی میسر، لە هێڵی هێرشبەریشدا هەریەکە لە عومەر مەرموشی میسری و ڤیکتۆر ئۆسیمین نەیجری دەبینرێن.