PM:08:56:11/01/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆتەکەی پێکان بەرۆکی لیڤەرپوڵ دەگرێت و وەرز بۆ کۆنۆر
برادلی کۆتایی پێهات.
یانەی لیڤەرپوڵ گورزێکی کوشندەی بەرکەوت دوای
ئەوەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا دووپاتیان کردەوە کە کۆنۆر برادلی،
بەرگریکاری لاوی یانەکە، بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا بۆ ماوەیەکی درێژ لە
یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تایمز، ئەم
یاریزانە تەمەن 22 ساڵە پێویستی بە نەشتەرگەرییە و بەمەش بە فەرمی وەرزەکە بۆی کۆتایی
پێهات.
ئەم پێکانە لە کاتێکی هەستیاردا بۆ ریدز هات کە
لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدایە و بە جیاوازی 14 خاڵ لە دوای ئارسیناڵی
پێشەنگەوەیە، وە ئەرکی پێکهاتەکەی ئارنۆ سڵۆت بۆ رکابەرییەکان قورستر دەکات،
بەتایبەت کە برادلی لەم وەرزەدا یەکێک بوو لە بژاردە گرنگەکانی هێڵی بەرگری.