PM:02:54:11/01/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی گواستنەوەی
بێلینگهامی کردووەتە ئامانج و ئامادەیە 150 ملیۆن یۆرۆ لەپێناویدا خەرجبکات.
تۆڕی فیچاجێس
بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی چێڵسی لە ئێستاوە پلانەکانیان دەستپێکردووە
بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ چەند وەرزی داهاتوو.
تۆڕەکە
دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە گواستنەوەی جوود بێلینگهامی
ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ریاڵ مەدریدە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا.
ئاشكرایکردووە کە کارگێڕی
یانەی چێڵسی بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە تا پێشكەشی ریاڵ مەدریدی بکەن
بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.
نوسیویەتی، ئەم
هەوڵەی یانەی چێڵسی دوای ئەوە دێت کە یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت جارێکیتر کۆل پالمەر
بگەڕێنێتەوە و ئەوانیش دەیانەوێت بێلینگهام بکەنە شوێنگرەوەی.
لە کۆتاییدا
دوپاتیکردووەتەوە، ئەستێرە ئینگلیزیەکە بە هیچ شێوەیەک بیری لە جێهێشتنی یانەی
شاهانە نەکردووەتەوە و تەنانەت هەست بە دڵخۆشی دەکات لەو یانەیەدا.
خ . ک