روسونیۆر گاڵتە بە ئارسناڵ دەکات

AM:09:53:11/01/2026

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

روسونیۆر رایگەیاند گەشبینە بە داهاتووی چێڵسی و چوارشەممە یارییەکی بچوکیان هەیە بەرامبەر ئارسناڵ.

لیام روسونیۆر، راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی، دوای بەڕێوەبردنی یەکەم یاریی وەک راهێنەری بلوز وتی: ئەمە دەستپێکێکی زۆر باش و پرۆفیشناڵانە بوو، گرنگ بوو کە بە سەرکەوتن دەست پێ بکەین بۆ ئەوەی متمانە بۆ یاریزانەکان بگەڕێتەوە.

وتیشی: کوالێتی یاریزانەکانم نایاب بوو، من کۆمەڵە یاریزانێکی ناوازەم لەبەردەستە و زۆر دڵخۆشم بەو ئاستەی پێشکەشیان کرد، بەتایبەتمارک گویو، چونکە شایستەی ئەو گۆڵە بوو کە تۆماری کرد.

دەشڵێت: ئەمە تەنیا سەرەتایەک بوو، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی شتێکی تایبەت بنیاد بنێین، من متمانەی تەواوم بەم گروپە هەیە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بین، من زۆر گەشبینم بە داهاتووی چێڵسی.

روسونیۆر بە گاڵتەجاڕییەوە ئاماژەی بەوە کرد کە رۆژی چوارشەممە یارییەکی بچووکیان لەبەردەمە بەرامبەر ئارسناڵ، بەڵام پێویستە بە هەمان ڕۆحیەتەوە ئامادەکاری بۆ ئەو یارییە بکەن.