جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. چێڵسی بردنەوەی بەدەست هێنا

AM:01:11:11/01/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا چێڵسی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چارلتن ئاتلەتیکی بردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە یاریگای ڤالێی بووە میوانی چارلتن ئاتلەتیک.

لە تایمی یەکەمدا بلوز باشتربوون و توانیان لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن تۆماربکەن و ئەم تایمەش بەم ئەنجامە لەبەرژەوندی چێڵسی کۆتایی هات.

 لە تایمی دووەمدا تیپی میوان بەهەمان شێوەیە بەردەوامبوون لە یارییکردن و  لە خولەکی 50گۆڵی دووەمیان لەرێگەی ئاداربیۆ تۆمارکرد.

پاشان خاوەن ماڵ لەخولەکی 57 لەرێگەی لیبێرن ئەنجامەکەیان کەم کردەوە بەڵام چێڵسی لە خولەکی 62 لەرێگەی مارگ گیو وەڵامیکی خێرای گۆلەکەی ئاتلەتیکان دایەوە.

پاشان لە خولەکەکانی یەک و چواری کاتی زیادکرا لە رێگەی نییتۆ و ئینزۆوە بلووز دوو گۆڵی تریان تۆماکرد و ئەنجامەکەیان زیاتر کرد.

سەرئەنجام یارییەکەش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی چێڵسی کۆتایی هات و گەیشتنە قۆناغی دووەم و چارتن ئەتلەتیکیش ماڵئاوایان کرد.