PM:10:03:10/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خوڵی ئیتاڵیا رۆما بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ساسۆلۆی
بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خوڵی ئیتاڵیا ناسراو بە سێریا
ئەی رۆما لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری لە ساسۆلۆ کرد.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆریدا بۆ
تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ
ئەم تایمە کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا گورگەکانی پایتەخەت توانیان باڵادەستی
بەسەر یارییەکەدا بنوێنن و لە خولەکەکانی76 و 79 لەرێگەی کۆنێ و سۆلێ دووگۆڵ
تۆماربکەن.
پاشان ساسۆلۆ هەوڵێکی زۆریدا بۆ کەم کردنەوەی جیاوازییەکە
بەڵام سەرکەوتوونەبوون.
سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە
بەرژەوەندی رۆما کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێناو بەم ئەنجامەش ژمارەی
خاڵەکانیان گەیاندە 39 خاڵ و لە پلەی سێیەمدان و ساسۆلۆش بە 23 خاڵ پلەی 12ی
گرتووە.
لەلایەکیترەوە لە چەند یارییەکی تری هەمان خولدا بۆڵۆنیا
بەرامبەر کۆمۆ و ئۆدینێزی بەرامبەر بە پیزا یەکسانبوون.