جامی ئەفریقا.. نێجیریا بردنەوەی بەدەست هێنا

PM:09:10:10/01/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەفریقا نیجیریا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە جەزائیری بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یارییەکی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا هەڵبژاردەی جەزائیر لە یاریگای عیسا سی رووبەڕووی نیجیریا بوویەوە.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن تۆماربکەن، سەرئەنجام ئەم تایمە بە سپێتی کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا نێجیریا باشتربوون و توانیان لە خولەکی 47 لەرێگەی ئۆسیمینیوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

پاشان لە خولەکی 57 ئادامس توانی دووەم تۆپ بخاتە نێو خانەی گۆڵی جەزائیرەوە.

سەرئەنجام یارییەکەش بە دووگۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی نێجیریا کۆتایی هات و خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی و لەم قۆناغەش بەرامبەر مەغریب یاریی دەکەن و جەزائیریش ماڵئاوایی کرد.