ڤیدیۆ.. زڤیریڤ بەسەر پشتى جۆکۆڤیچدا پەڕییەوە بۆ یارى کۆتایى

AM:11:54:21/11/2021

688 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى نیتۆ، ئەلکسەندەر زڤیریڤ لە نۆڤاک جۆکۆڤیچى بردەوە و لە یارى کۆتاییدا ڕووبەڕووى دانێل میدڤیدیڤ دەبێتەوە.

لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى نیتۆ بۆ تێنسى سەر زەوى، کە دوایین پاڵەوانیەتى ڕابیتەى یاریزانە پیشەگەرەکانە و لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، ئەلکسەندەر زڤیریڤى ئەڵمانى و نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

زڤیریڤ بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى لە جۆکۆڤیچى پێشەنگى ڕیزبەندى یاریزانانى تێنس بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش حەوت بە شەش و چوار بە شەش و شەش بە سێ گێم بوون.

بەمەش زڤیریڤى خاوەنى پلەى سێیەمى ڕیزبەندى، سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا ڕووبەڕووى دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى هەڵگرى نازناوەکە دەبێتەوە، کە ئەمیش لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەر کاسپەر ڕووى نەرویجى تۆمارکرد.

ڕۆجەر فێدرێرى سویسرى زۆرترین جار نازناوى جامى نیتۆى بەدەستهێناوە، کە شەش جارە و نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبیش بە پێنج جار لە پلەى دووەمدایە.

گ . ف

 

هەردوو یارییەکەى قۆناغى پێش کۆتایى لەم ڤیدیۆیەدا ببینە..