رەگراگی: هیچ یارییەک ئاسان نییە

PM:09:15:08/01/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رلەوەکرد، پێویستە مەغریب بە گیانێکی سادە و بەبێ لوتبەرزی ڕووبەڕووی کامیروون ببێتەوە، چونکە هیچ یارییەک لەم قۆناغەدا ئاسان نییە.

وتیشی: گرنگی بە رەخنەکان نادەم، گرنگ ئەنجامەکانە، ئێمە متمانەمان بەوە هەیە کە دەیکەین، لە قۆناغەکانی کۆتاییدان و دەبێت زیرەکانە یاری بکەین بۆ ئەوەی بگەینە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، فشارێکی زۆر لەسەر تیمەکەیان هەیە، بەڵام یاریزانەکان ئامادەن و پشتگیری هاندەران کلیلی سەرکەوتنیان دەبێت، کامیرون تیپێکی بەهێزە و دوای ئەوەی نەیانتوانی سەربکەون بۆ مۆندیالی 2026، ئێستا هەموو هێزیان بۆ ئەم جامە تەرخان کردووە.

دەشڵێت: ئەشرەف حەکیمی کاپتنی تیپەکە بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئامادەیە، هەروەها هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئامادەکردنی سۆفیان ئەمرابت تاکو یارییبکات.