سێ یانەی پریمەر لیگ گرنگی بە گواستنەوەی ویسلی دەدەن

PM:07:16:08/01/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێ یانەی پریمەر لیگ گرنگی بە گواستنەوەی ویسلی دەدەن و رۆما ئۆفەری گرانبەها لەبەرچاو دەگرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی تیم تۆک، سێ یانەی پریمەر لیگ هەوڵی تەواو دەدەن بۆ گواستنەوەی ویسلی فرانسی بەرگریکاری بەڕازیلی و یانەی رۆمای ئیتاڵی.

یانەکانی پریمەر لیگ دەیانەوێت لەم گواستنەوەی زستانەدا بەرگریکارە بەرازیلییەکە بگوازنەوە و ناوی یانەکانیش بریتین لە مانچستەر سیتی، نیوکاسڵ یونایتد، تۆتنهام هۆتسپێرز.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، سێ یانەکەی پرێمەرلیگ پێش گواستنەوەی ویلسی  لە فلامینگۆوە بۆ رۆما چاودێرییان کردووە، بەڵام ترسیان هەبووە لە گواستنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا دووبارە بە بە ئاستی سەرسامن.

باسی لەوەشکردووە، ڕۆما لە ژێر فشاردا نییە بۆ فرۆشتنی، بەڵام دەکرێت ئۆفەری باش لەبەرچاو بگیرێت، چونکە جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری گورگەکان هەوڵدەدات پێکهاتەکەی بەهێز بکات، بە بەتایبەتی لە هێرشبردندا.

ویسلی  تەمەنی 22 ساڵە، تا هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ رۆما هەیە و نرخی لە بازاڕی گواستنەوە 35 ملیۆن یۆرۆیە.