هۆکاری دورخستنەوەی ئەمۆریم ئاشکرابوو

PM:05:47:08/01/2026

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمۆریم تەنها بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە لە راهێنەرایەتی مان یونایتد دوورنەخرایەوە و لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی کێشەی زۆری هەبووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی زە ئەتلەتیک، رۆبن ئەمۆریمی پورتوگالی، تەنیا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە لە ئەرکی راهێنەری مان یوو دورنەخراوەتەوە، بەڵکو چەندین هۆکاری دیکەی لەپشت بووە کە وایکردووە لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی تووشی کێشە ببێتەوە.

سەرچاوەکە دووپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی شەیتانە سورەکان نیگەرانبوون لەو شێوازە یارییکردنەی ئەمۆریم پەیڕەوی دەکات، بەڵام راهێنەرە پورتوگالییەکە رەتیکردەووەتەوە دەستبەرداری ببێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەمۆریم داوای کردووە لە گواستنەوەی هاوینە ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی و ئۆلی واتکینزی هێرشبەری ئینگلیزی لە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە بۆ بگوازنەوە.

بەڵام یانەکە داواکارییەکەی ئەو راهێنەرەی رەتکردووەتەوە، کارگێری مان یوو بە بیانووی پلانی درێژخایەن لامێنس و بنیامین شێشکۆیان پێ باشتر بووە، ئەمەش دەستپێکی ناکۆکی نێوان ستافی راهێنەر و کارگێڕی بوو.