یوڤێنتوس لەژێر سایەی سپالێتی ناسنامەی خۆی دۆزیوتەوە

PM:04:17:08/01/2026

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوڤێنتوس لەژێر سایەی سپالێتی ناسنامەی خۆی دۆزیوتەوە و تیپەکە لەئێستادا زۆر رێکخراوترن.

یوڤێنتوس دوای دوو مانگ لە کارکردن لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی، خەریکە ناسنامە و شێوازی یاریکردنی خۆی دەدۆزێتەوە، یەکێک لە ئامارە سەرنجڕاکێشەکان کە جێگەی رەزامەندی راهێنەرە، تۆمارکردنی گۆڵە لەلایەن 16 یاریزانی جیاوازەوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، کە دوایینیان فابیۆ میرێتی بوو.

 سپالێتی توانیویەتی چەندین یاریزان ببوژێنێتەوە، بەڵام هێشتا داوای زیاتر دەکات و پێیوایە بیانکۆنێری بەپێی ئەو هێرشانەی دەیکات، دەبوو ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی ئیتاڵی لە 27 گۆڵ زیاتر بوایە.

لەلایەکی دیکەوە، یوڤێنتوس بەرەو قۆناغێکی یەکلاکەرەوە و پڕ لە فشار هەنگاو دەنێت، دوای یارییەکەی کالیاری، چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە و دەبێت بەرامبەر بەنفیکا و مۆناکۆ یاری بکات، هەروەها یارییەکی لوتکە و چارەنووسسازیشی بەرامبەر ناپۆلی لەپێشە، ئەم خشتە چڕە وایکردووە کارگێڕی یانەکە بەدوای بەهێزکردنی پێکهاتەکەیدا بگەڕێت، بەتایبەت لە هێڵی ناوەند و بەرگری لای راست.

لە بازاڕی گواستنەوەکاندا، ناوی فێدێریکۆ کێزا وەک جێگرەوەی کینان یڵدز دەهێنرێت، بەڵام هەموو شتێک بەندە بە رێککەوتن لەگەڵ لیڤەرپوول، هەروەها داهاتووی جواو ماریۆ لە یانەکەدا نادیارە و ئەگەری رۆیشتنی هەیە بۆ ئەوەی رێگە بۆ کڕینی بەرگریکارێکی نوێ خۆش بێت.

 سەبارەت بە گیدۆ رۆدریگیزیش، هەرچەندە لە لیستی داواکارییەکاندایە، بەڵام هێشتا سپالێتی بە تەواوی بە تواناکانی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە قایل نییە.