AM:10:15:08/01/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاری نێوان پاریس و مارسیلیا بە ژیری دەستکرد وەرگێرانی
کۆمێنتاری بۆ دەکرێت لە زمانی فەڕەنسییەوە بۆ ئیتاڵی.
هەواڵێکی سەرسوڕهێنەر بۆ هەوادارانی تۆپی پێی
فەڕەنسا کە لە ئیتاڵیا نیشتەجێن بڵاوکراوەتەوە و دەکرێت ببێتە سەرەتای رەوتێکی
سەیر و سەرنجڕاکێش لە پەخشی یارییەکاندا، ئەویش ئەوەیە یاریی جامی سوپەری فەڕەنسا کە
بڕیارە ئەمشەو لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد لە کوێت بەڕێوە بچێت، دەبێتە
خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی لە تۆپی پێی کیشوەری ئەوروپادا.
بینەرانی ئیتاڵی دەتوانن ئەم یارییە هەستیارە لە رێگەی
پلاتفۆرمی لیگ یەک پلاس کە کەناڵی فەرمی خولی فەڕەنسایە تەماشا بکەن، خاڵی
سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە سەرەتا کۆمێنتاری یارییەکە بە زمانی فەڕەنسی ئەنجام دەدرێت و
پاشان ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی دەستبەجێ و چرکەبەچرکە دەیکاتە زمانی ئیتاڵی و
پەخشی دەکات.
بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نییە، چونکە پلاتفۆرمی
ناوبراو لە کۆتایی سێپتێمبەری 2025ەوە لە ئیتاڵیا بەردەستە و تەواوی یارییەکانی
خولی فەڕەنسا و ناوەڕۆکە تایبەتەکان، لەوانەش کلاسیکۆی فەڕەنسا دەگوازێتەوە.
ئەم
پڕۆژە گەورە و مۆدێرنە بەهۆی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیایکامب ئەی ئایکە پسپۆڕە لە بواری وەرگێڕانی ئۆتۆماتیکیدا
جێبەجێ کراوە، ئێستا ئیتاڵییە عاشقانەکانی تۆپی پێ ئەم هەلەیان هەیە بە بەشداری
لەم پلاتفۆرمەدا راستەوخۆ دەستیان بە هەموو بەرنامە و یارییە راستەوخۆکان بگات.