جامی بریزبەین.. مێدڤیدێڤ و کۆردا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی

PM:12:30:07/01/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی بریزبەین مێدڤیدێڤ و کۆردا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و تیافۆ ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی بریزبەین بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر فرانسیس تیافۆی ئەمریکی یارییکرد.

بە درێژایی یارییەکە، مێدڤیدێڤ بە ئاستێکی زۆر نایابەوە دەرکەوت و دوای تەنها 57 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ، شەش بە دوو گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، ئەلێکسس مێکسیلێن بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر لێرنەر تیان بەدەستهێنا، جێری لیچکاش بەهۆی پێکانەوە یارییەکەی بەرامبەر سباتیان کۆرا بە شکست بۆ ئەژمارکرا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە مێدڤیدێڤ و سباستیان کۆردا و مێکسیلێن سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە مسۆگەر کرد، تیافۆ و لیچکا و لیرنەر تیان ماڵئاواییانکرد.

خ . ک