PM:04:50:20/11/2021
524 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تەنیا ئەو یاریزانانە بەشدارى ئوسترالیاى کراوە دەکەن، کە ڤاکسینیان
وەرگرتووە و چارەنوسى جۆکۆڤیچ بۆ ئەو جامە نادیارە.
کریگ تیلى بەڕێوەبەرى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى دووپاتیکردەوە،
تەنیا ئەو یاریزانانە بەشدارى لە جامەکەیاندا دەکەن، کە ڤاکسینی دژى ڤایرۆسى
کۆرۆنایان وەرگرتووە.
ئەم لێدوانەى بەڕێوەبەرى جامەکە گومانى لە بەشداریکردنى نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى
پێشەنگى ڕیزبەندى تێنسى جیهان درووستکردووە، کە یەکێکە لەو یاریزانانەى ڤاکسینى
وەرنەگرتووە.
تیلى دەڵێت "دەسەڵاتدارانى ویلایەتى ڤیتکۆریا، کە پاڵەوانێتییەکەى
تێدا بەڕێوەدەچێت، چەند هەفتەیەکە سەپاندنى کوتانیان ڕاگەیاندووە و یاریزانانیشیان
لەم کارە ئاگادارکردووەتەوە".
جامى ئوسترالیاى کراوە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەى گراند سلام و
لە نێوان 17 بۆ 30ى کانونى دووەمى 2022دا لە شارى ملبۆرن بەڕێوەدەچێت.
گ . ف