خولی نایابی عێراق.. نەورۆز و کەرخ یەکسانبوون

PM:03:56:20/11/2021

1144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق نەورۆز بەرامبەر کەرخ یەکسانبوو، سبەینێش زاخۆ و هەولێر رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 10ی خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی کەرخ.

لە خولەکی سێی یاریەکەدا هاورێ ئەنوەر گۆڵێ پێشکەوتنی بۆ نەورۆز تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 45 حەسەن عەبدولکەریم گۆڵی یەکسانی بۆ کەرخ کردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە نەورۆز خاڵەکانی گەیاندە نۆ خاڵ و لە پلەی 13ی ڕیزبەندیددایە، کەرخ بە حەوت خاڵ لە پلەی 14دایە.

سبەینێش لە هەمان هەفتەدا، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەولێر دەکات، نەفتی بەسرە و زەورش بەرامبەر یەک یاریدەکەن.

خ . ک