PM:01:56:20/11/2021
724 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە لاسا و سسکا مۆسکۆ بردنەوەیان بەدەستهێنا
و مۆناکۆ و میلانۆ دۆڕان.
لە هەفتەی 11ی خولی باسکەی ئەوروپادا، یانەی بەرشەلۆنە لاسای ئیسپانی لە
دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر لیۆن فلۆریانی فەرەنسی یاریکرد.
بەرشەلۆنە بە جیاوازی 20 خاڵ و بە ئەنجامی 80 بە 60 خاڵ یاریەکەی لە لیۆن
بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، سسکا مۆسکۆی رووسی بە ئەنجامی 80 بە 74 خاڵ بردنەوەی
بەسەر باسکۆنیای ئیسپانی بەدەستهێنا، ئارمەنی میلانۆی ئیتاڵیش بەرامبەر زینیتی
رووسی یاریکرد و بە جیاوازی تەنیا چوار خاڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.
لە هەمان هەفتەدا، هەردوو یانەی ئەنادۆلۆ ئیفیسی تورکی و مۆناکۆی فەرەنسی
رووبەڕووی یەکبونەوە و یاریەکەش بەجیاوازی 21 خاڵ لە سوودی ئەنادۆلۆ کۆتاییهات.
خ . ک