ئارنۆڵد: یاریکردن بەرامبەر ئەفریقیەکان قورسە

PM:05:59:08/12/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارنۆڵد دوپاتیکردەوە یاریکردن بەرامبەر هەڵبژاردە ئەفریقییەکان قورسە و ستایشی یاریزانەکانیشی کرد.

پێش رووبەرووبوونەوەی جەزائیر، گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، پاش یارییەکەی سودان یاریزانەکانی بەباشی ئامادەن، یارییەکی گرنگیان لە پێشە بەرامبەر جەزائیر و پێش یارییەکەش پێکهاتەی سەرەکی یەکلایدەکاتەوە.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، یاریکردن بەرامبەر هەڵبژاردە ئەفریقییەکان تەحەدایەکی گەورەیە، بۆ ئەو گرنگترین شت ئەوەیە یاریزانەکانی دڵخۆشن بن.

وتیشی: یارییەکی سەخت دەبێت، بەڵام هەوڵدەدەین لە یارییەکەوە بۆ یارییەکی تر ئاستی خۆمان بەرەوپێش ببەین، ئامانجی سەرەکیشمان ئەوەیە کە هەلێک بدەین بە یاریزانەکان بۆ ئەوەی خۆیان بسەلمێنن.

دوپاتیشیکردەوە، دەیەوێت لەم یارییاندا هەموو شتێک بە یاریزانەکانی بدات و پاش ئەم پاڵەوانێتییەش چەند یاریزانێک هەڵدەبژێرێت بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی پلەی ئۆفی مۆندیال، خۆشی بە شێوەیەکی شەخسی چاودێری ئاستیان دەکات لەگەڵ یانەکان.

راهێنەرەکە جەختیشی کردەوە، پابەندی یاریزانەکان لەکاتی راهێنانەکان زۆر سەرسامی کردووە، ئەیمەن حوسێنیش پێکانێکی سوکی هەیە و بۆ یارییەکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.