PM:05:02:08/12/2025
368 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەڵاح نزیکە لە رۆیشتن لە لیڤەرپول و چەندین
یانەش لە کیشوەرە جیاوازەکان هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
رۆژ بە رۆژ نێوانی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی
لیڤەرپول و کارگێڕی یانەکە خراپتر دەبێت و ئەستێرە میسڕییەکە لە کۆتا لێدوانیدا
توندی هێرشی کردە سەر ئارنی سلۆتی راهێنەر و جەختی لەوەکردەوە، شایستەی ئەوە نییە
کە بەرامبەری دەکرێت و ئەو کێشەی یانەکەی نییە.
لە ئێستاشدا باس لەوەدەکرێت سەڵاح ریزەکانی لیڤەر
بەجێدەهێڵیت و چیتر ئەستەمە لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت، بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی
سەن سپۆرتیش، یانەی هیلالی سعودیە ئامادەیە لە مێرکاتۆی زستانە ئەستێرەکە
بگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردەوە، پاش یاری برایتۆن
لە پریمەر لیگ سەڵاح گەشتی ئەفریقا دەکات بۆ بەشداریکردن لە جامی ئەفریقا، وە تا
ناوەڕاستی مانگی یەک ناگەڕێتەوە، ئەگەری زۆریشە دوای ئەوە چیتر نەگەڕێتەوە لیڤەرپول
بۆ یاریکردن.
لەلایەکی ترەوە، پێگەی گیڤ می سپۆرت باسی
لەوەکردووە، سعودییەکان تەنها خوازیاری سەڵاح نین و چەند یانەیەکی ئەوروپی و یانەی
سان دیێگۆی تازە سەرکەوتوو بۆ خولی ئەمریکا چوونەتە سەر هێڵ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ
سەڵاحی 33 ساڵان.