PM:04:22:08/12/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار دوپاتیکردەوە لە ئێستاسدا نازانێت لە
داهاتووی چی روودەدات و دەشبێت نەشتەگەری ئەنجامبدات.
شەوی یەکشەممە نەیمار بەشداری کۆتا یاری
یانەی سانتۆسی لەم وەرزەی خولی بەڕازیلی کرد و یانەکە مانەوەی لە خولی وڵاتەکەی مسۆگەرکرد
و سەرکەوت بۆ جامی سودائەمریکانا، لە ئێستاشدا یاریزانەکە باسی لە داهاتووی
کردووە.
نەیمار رایگەیاند، دڵخۆشە بە مانەوەیان، وە بەهۆی
ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەکانی کۆتایی هەیانبووە
بە سەرکەوتن بۆ جامی سودائەمریکانا پاداشتکراون، شایستەی ئەوەبوون کە پێی گەیشتن و
سانتۆس دەبێت لەگەڵ یانە گەورەکان کێبڕکێ بکات و بگەڕێتەوە بۆ لوتکە.
سەبارەت بە داهاتووشی لەگەڵ سانتۆس کە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم
مانگە بەسەر دەچێت وتی: ئەگەر ڕاستگۆ بم، نازانم، چونکە ویستم چاوەڕێی کۆتایی وەرز
بکەم، ئێستا دەمەوێت لانیکەم هەفتەیەک پشوو وەربگرم بۆ گەشتکردن و لەبیرکردنی تۆپی
پێ، هەمیشە سانتۆس لە پێشینەی کارەکانم دەبێت، بەڵام دەبێت بزانین باشترین بڕیار
چییە بۆ هەمووان.
نەیمار سێ هەفتەی کۆتایی بە پێکانەوە یاری دەکرد ئەویش بەهۆی
خۆشەویستی بۆ یانەی سانتۆس، لەو بارەیەشەوە ئاماژەی بەوەکرد، لەرووی دەروونییەوە
زۆر ماندوو بووە، سوپاسی ئەو کەسانە دەکات پشتگیریان کردووە، ئێستاش کاتی ئەوەیە
پشوو بدات و دواتر دەبێت نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی بکات.
ئەستێرە 33 ساڵانەکە، لەم وەرزە لە کۆی 28
یاری دوو هەزار و 65 خولەک یاری کرد لەگەڵ یانەی سانتۆس، تێیدا توانی 11 گۆڵ و
چوار ئەسیست تۆماربکات.