کەی ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دووردەخرێتەوە؟

PM:03:31:08/12/2025

364 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز بڕیاری دوورخستنەوەی ئەلۆنسۆ دەدات لە ئەگەری شکستهێنان بەرامبەر مان سیتی و زیدان و کلۆپیش پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی.

دوای شکستی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و دەرکەوتنی ئەو یانەیە بە ئاستێکی زۆر خراپ بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ، جارێکیتر گومانەکان لەسەر داهاتووی ئەلۆنسۆ دروستبوونەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە زۆر توڕە بووە لە پلانەکانی چابی ئەلۆنسۆ و لە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانیش.

موندۆ ئاشکرایکردووە، پێرێز دوایین هەل بە چابی ئەلۆنسۆ دەدات و ئەگەر لە یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر مانچستەر سیتی تووشی شکستبێت ئەوا لە ئەرکی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دووردەخرێتەوە.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە هەریەکە لە یۆرگن کلۆپی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوڵ و زەینەدین زیدانی راهێنەری پێشووی یانە ئیسپانیەکە پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو راهێنەرە.

نوسیویەتی، لە ئێستادا ئەلۆنسۆ دەسەڵاتی نەماوە بەسەر ژووری جلگۆڕیندا ئەوەش هۆکاری ئەنجامە خراپەکانیەتی، بەشێک لە یاریزانەکانیش بە باشی پلانەکانی ئەو راهێنەرە جێبەجێ ناکەن و لێک تێنەگەیشتن لە نێوان هەردوولا بوونی هەیە.

خ . ک