PM:02:58:08/12/2025
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە
میوانداری فرانکفۆرت دەکات و لیڤەرپوڵیش رووبەڕووی ئینتەر دەبێتەوە.
سبەینێ یارییەکانی جەولەی شەشەمی چامپیۆنز
لیگ دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 11، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای سپۆتیفای
کامپ نۆ میوانداری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی دەکات.
یانەی بەرشەلۆنە کە ئێستا بە کۆکردنەوەی
حەوت خاڵ لە پلەی 18ی ریزبەندی ئەم قۆناغەی چامپیۆنز لیگدایە، دەیەوێت بە بردنەوە
لەم یارییەدا بچێتە پلەکانی پێشتری ریزبەندی.
یانە کەتەلۆنیەکە لە چەند هەفتەی
رابردوودا ئەنجامەکانی بەرەوباشبوون رۆیشتووە و لە ئێستاشدا لە پێشەنگی خولی
ئیسپانیدایە، ئامانجی ئەوەیە ئەنجامەکانیشی لە چامپیۆنز لیگ باشتر بکات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی لیڤەرپوڵی
ئینگلیزی کە بە دەست ئەنجامە خراپەکانیەوە دەناڵێنێت لە دەرەوەی یاریگای خۆی
رووبەڕووی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەبێتەوە.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیش لە یاریگای ئالیانز
ئارینا رووبەڕووی یانەی سپۆرتینی پۆرتوگالی دەبێتەوە، چێڵسی دەبێتە میوانی
ئەتڵانتا و یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و تۆتنهامیش بەرامبەر ئایندهۆڤن و سلاڤیا
پراگ یارییدەکەن.
خ . ک