PM:02:05:08/12/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە یاریزانێک بۆ شوێنگرەوەی لیڤا
ناگوازێتەوە و سود لە تواناکانی فیران تۆرێس وەردەگرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆ، لە ئەگەری رۆیشتنی رۆبێر لیڤاندۆڤسکی لە گواستنەوەی هاوینە، بەرشەلۆنە
هیچ گرێبەستێک ناکات بۆ جێگرەوەی، بەڵکو راستەوخۆ فیران تۆرێس دەبێتە میراتگری.
دوپاتیکردووەتەوە، لیڤا لە گواستنەوەی
هاوینەی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتاییدێت، بە رێککەوتنی هەردوولاش
بڕیاری نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەیان داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرە ئیسپانییەکە
متمانەی تەواوی هانسی فلێکی بەدەستهێناوە، بەو پێیەی لە زۆربەی ئەو یارییانەی پشتی
پێ بەستووە رۆڵی خۆی گێڕاوە.
فیران تۆرێس تەمەنی 25 ساڵە، گرێبەستی
لەگەڵ بەرشەلۆنە تا هاوینی 2027 هەیە، لەم وەرزەدا بەشداریی 19 یاریی کردووە لە
سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی 13 گۆڵ یەک ئەسیست.