یاریزانێکی بەنێوبانگی پریمەر لیگ دەستگیرکرا

PM:01:08:08/12/2025

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانێکی بەنێوبانگی پریمەر لیگ و ئینگلتەرا دەستگیرکرا بەڵام ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە.

پریمەر لیگ جارێکی دیکە لە ژێر چاودێریدایە، هەرچەندە ئەمجارەیان بە هۆکارێکە کە دوورە لە یاریگاکان، بەڵام یاریزانەکانی خولەکە دەخاتە ژێر نیشانەی پرسیارەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی بی بی سی سپۆرت، یاریزانێکی تۆپی پێی تەمەن 29 ساڵ، کە یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکات و یاریزانی یەکێک لە یانە دیارەکانی خولەکەیە دەستگیرکراوە.

سەرچاوەکە دوپاتیکردووەتەوە، بەهۆی سنووردارکردنی یاسایی لە بەریتانیا، ناتوانرێت ناسنامەی یاریزانەکە ئاشکرا بکرێت مەگەر تۆمەتی فەرمی تۆمار بکرێت، یاریزانەکە بە دوو هۆکار دەستگیرکراوە، یەکێکیان بەهۆی دەستدرێژیکردنەوە بووە و ئەویتر بەهۆکاری شەڕکردن بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێپرسینەوە لەگەڵ یاریزانە پیشەگەرەکەی پریمەر لیگ بە کەفالەت ئازاد کرا، بەڵام دۆسیەکە بە کراوەیی دەمێنیتەوە و پۆلیس لە لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێت.