PM:12:09:08/12/2025
472 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز دوای هەمووان سانتیاگۆ بێرنابیۆی
جێهێشتووە و یاریزانەکانی ریاڵ مەدریدیش دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا.
رۆژنامەنووس ئیدۆ ئاگێری، لە بەرنامەی ئێل
چرینگویتۆ رایگەیاند، دوای یاریی ریاڵ مەدرید و سێڵتا ڤیگۆ رووداوی نامۆ بیندراون،
ئۆتۆمبێلی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید بەتەنیا لە گەراجی سەیارە
تایبەتەکانی یانەکە ماوەتەوە.
پێرێز عادەتی خۆی وایە دوای یارییەکان هەر
زوو یاریگا جێدەهێڵێت، بەڵام دوای رووبەرووبوونەوەی سێڵتا نزیکەی کاتژمێرێک
ماوەتەوە،ئەم جارەیان پاش یاریزانەکان و پاش چابی ئەلۆنسۆ بێرنابیۆی جێهێشتووە،
ئەمەش شتێکی تەواو نا ئاساییە.
رۆژنامەنووسکە باسی لەوەکردووە، دوای
فیکەی کۆتایی ناوبژیوان توڕەیی یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید هاوشێوەی تەقینەوەیەک
بووە، و بەشێکی زۆری کەلوپەلە پزیشکی و وەرزشییەکانیان شکاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکانی ریاڵ
مەدرید دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا، بەرەیەک پێیان وایە نابژیوانەکان نازناوی لا لیگایان
لەدەست دەڕفێنن و بەشێکی دیکەش پێیان وایە کەمتەرخەمی خۆیانە.
هەمان سەرچاوە دەڵێت؛ دوای ئەوەی
دەنگەدەنگێکی زۆر لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانەکانی ریاڵ مەدری بیستراوە، وردە وردە
بێدەنگی باڵی کێشاوە بەسەریاندا و سەرجەمیان بە نائومێدی شوێنەکەیان جێهێشتووە.