AM:10:42:08/12/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێکهام نەیشاردەوە کە میسی دەیەوێت لە
نزیک کامپ نو بژیت و هیچ کەسێک وەک ئەو بەرشەلۆنەی خۆشناوێت.
داڤید بێکهام، سەرۆکی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی
لە لێدوانێک بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وتی: هیوادارم
مێسی دوای وازهێنانی لە میامی بژی، بەڵام پێی وتم کە تەنها بیر لە ژیانی نزیک کامپ
نو دەکاتەوە.
بێکهام وتیشی: هیچ
یاریزانێک نییە وەک مێسی بەرشەلۆنەی خۆشبوێت، تەنانەت بینیومە مێسی لۆگۆی یانەیبەرشەلۆنەی لەسەر
قاچی و لەسەر بوتڵی ئاوەکەی نەخشاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر شەوی
بێخەوی بەسەر
برد، بەڵام هەمیشە باوەڕی بە
ئەگەری دروستکردنی تیمێکی گەورە لە میامی هەبوو، بەهۆی هاوبەشەکانیشیەوە هەموو شتێک
باشبوو.
دەشڵێت: دۆخی تیمەکەی لە ئێستادا لە هەموو
کاتێکی دیکە باشترە، دەیانەوێت بردنەوەی نازناوی خولی ئەمریکا بکەنە دەرگایەکی نوێ
و بەرووی نازناوی زیاتردا بیکەنەوە.