AM:09:54:08/12/2025
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە بڕیارەکانی
ناوبژیوان شێتی کردوون و زۆر خراپ بوون و بیر لە دورخرانەوەی لە پۆستەکەی ناکاتەوە
و سەرنجی لەسەر یاریی سیتییە.
دوای شکستیان بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ، جابی
ئەلۆنسۆی راهێنەری ریال مەدرید وتی: هەموومان زۆر توڕەین، ئەمە ئەو
ئەنجامە نەبوو کە دەمانویست و ئەو
یارییەش نەبوو کە دەمانویست بیکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێکانەکەی
ئێدێر میلیتاو لە سەرەتای یارییەکەدا کاریگەری دەروونی خراپی لەسەر تیپەکە هەبوو، پێکانەکە ئازاریداین و کاتێکی زۆری
پێچوو تا لە رووی دەروونییەوە باشبینەوە.
دەشڵێت: بڕیارەکانی
ناوبژیوان شێتیان کردین و هەستمان کرد
ناوبژیوان بەپەرۆشە بۆ ئەوەی
کارت بە کارێراس بدات، بە گشتی
ئاستی ناوبژیوانی بە زۆر خراپ بوو.
وتیشی: باوەڕبکەن
کاتێک بە 10 یاریزانەوە یاریمان دەکرد باشتر بووین لەوکاتەی 11 یاریزان بووین، هیچ
نەبێت بە 10 یاریزانەوە باشتر یاریزانەکان خۆیان ماندوودەکرد و هەوڵی گۆڵیان دەدا.
دوپاتیشیکردەوە، متمانەی بەخۆی هەیە و بە
دڵنیاییەوە ئەوەندە بەهێزە تا بتوانێت ئەم دۆخە بگۆڕێت، بیر لە دوورخستنەوەی لە
پۆستەکەی ناکاتەوە و سەرنجی لەسەر یاریی مان سیتییە.