کۆنتی: ئاستی یاریزانەکان شانازیم پێدەبەخشێت

AM:08:56:08/12/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنتی ستایشی یاریزانەکانی کرد و جەختیکردەوە کە رۆحیەتی یەکگرتوویی ئەم بردنەوەی پێ بەخشین.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ناپۆلی، دوای بردنەوەیان لە یۆڤانتۆس رایگەیاند، ئەم ئاستە نایابەی یاریزانەکان هەستی شانازی پێ دەبەخشێت، بردنەوەکە ناوازە بوو، بە تایبەت دوای ئەو هەموو یاریزانە پێکانە.

دەشڵێت: دەبێت تەنها سوپاسی یاریزانەکان بکەین، چونکە لە ساتێکی زۆر سەختدا و بە ژمارەیەکی کەم لە یاریزانی بەردەست، کارێکی باوەڕپێنەکراو دەکەین، یاریزانەکان بەرپرسیاریەتییان هەڵگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماکتۆمینای سەرەڕای ئازار و پێکان یارییەکەی تەواو کردووە و ئەمەش شتێکی نایابە، هەروەها ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، هۆیلاندیش خەیاڵی بوو.

کۆنتی وتیشی: لەکاتی سەختییەکاندا ئێمە چارەسەر دەدۆزینەوە، ئەمەش ڕۆحیەت و یەکگرتوویی تیپەکە دەردەخات، لە کۆتاییدا تەنها دەتوانم بڵێم سوپاس بۆ یاریزانەکانم.