PM:04:49:18/11/2021
1808 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی نایابی کوردستان سیروانی نوێ و چەمچەماڵ یەکسانبوون و برایەتی و
ئارارات بردنەوەیان بەدەستهێنا.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی سیروانی
نوێ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی چەمچەماڵی کرد.
یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، ئاکار
عەبدولحەمید گۆڵەکەی سیروانی نوێی تۆمار کرد، گۆڵی یەکسانی بۆ چەمچەماڵیش جیهان تۆماریکردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی برایەتی یاریگای خۆی میوانداری دهۆکی کرد و بە
دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە، پێشمەرگەی هەولێریش لە یاریگای خۆی بە
گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر ئارارات.
یاری نێوان هەڵۆ و هەندرێنیش ئەنجام نەدرا بەهۆی ئەوەی یانەی هەڵۆ
ئامادەنبوون لە یاریگادا.
خ . ک