PM:07:41:02/12/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی عەرەب میسڕ و کوەیت بە گۆڵێک یەکسان
بوون و مەغریبیش لە کۆمۆرۆسی بردەوە.
لە یارییەکانی کۆمەڵەی سێیەمی جامی عەرەب،
هەردوو هەلبژاردەی میسڕ و کوەیت رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی میسڕ بەتەواوی
کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، بەڵام پاش چەندین هێرشی یەک لەدوای یەک و لەدەستدانی
لێدانێکی سزا لە خولەکی 38 لەلایەن میسڕییەکان هیچ گۆڵێک لە تایمەکە نەبینرا.
لە تایمی دووەم، دووبارە میسڕییەکان
باڵادەستبوون بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینییەکان هاجری لە خولەکی 64 بە گۆڵێک کوەیتی
پێشخست، دواتر میسڕییەکان بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانیان تا توانیان لە خولەکی 88
لە رێگای لێدانێکی سزاوە کە کەفشە بە سەرکەوتووی جێبەجێی کرد ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.
سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی
پێهات و هەردوو هەڵبژاردەش بوونە خاوەنی خاڵێک.
لە یارییەکی تریشدا و لە کۆمەڵەی دووەم، مەغریب
بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە کۆمۆرۆسی هێنا و بووە خاوەنی سێ خاڵ.