PM:06:36:02/12/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس دەیانەوێت گرێبەستی یەڵدز نوێ بکەنەوە و مووچەکە بۆ حەوت ملیۆن یۆرۆ زیاتر بکەن.
پاش ئەوەی ئاستی کینان یەڵدز لەگەڵ یۆڤانتۆس بەردەوامە لە گەشەسەندن ئەمەش وای لە یانە گەورەکانی جیهان کردووە کە هەوڵی کڕینی بدەن.
لە نوێترین پێشهاتدا فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی خانمە پیرەکە بڕیاریانداوە گرێبەستی ئەو هێرشبەرە نوێ بکەنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مووچەی ئێستا یەڵدز نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیۆن یۆرۆ، بەڵام خانمە پیرەکە ئامادەن لە گرێبەستە نوێیەکەیدا ساڵانە حەوت ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یاریزانە بکەن.
لەلایەکیتریشەوە یانەکانی ئارسناڵ و چێڵسی بەتایبەت بە وردی چاودێری بارودۆخی کینان یەڵدز دەکەن و ئەگەر ئارەزووی رۆیشتن بکات لە یۆڤانتۆس ئەوا ئامادەن ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکەن.
ئەستێرە تورکییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 101 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 21 گۆڵ و 16 ئەسیست تۆماربکات.