PM:06:09:02/12/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا رایگەیاند کە تیپەکەی لەسەر رێگەیەکی راست هەنگاو دەنێت و هاڤێرتیزیش بەم نزیکانە دەگەرێتەوە.
میکێل ئارتێتا پێش ڕووبەرووبونەوەی برینتفۆرد وتی کە لە یاریی رابردوو بەرامبەر بە چێڵسی ئاستیان باشبوو هەرچەندە یەکسانیش بوون، چونکە بلوز لە یاریگای خۆیان تەواو بەهێزن.
وتیشی کە ئێستا تیپەکەی لەسەر رێگەیەکی تەواو راست هەنگاو دەنێت و لە چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگیش بارودۆخیان نایابە.
ئارتێتا جەختی لەوەکردەوە کە بەپەرۆشە بۆ کاتی گەرانەوەی کای هاڤێرتز چونکە یاریزانێکی نایابە و دەتوانێت لە چەندین پێگەی جیاوازدا یاریی بکات.
راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە بێگومان تۆپە جێگیرەکانیان خاڵێکی بەهێزیانە هەربۆیە بەردەوام دەبن لەسەری و هەرگیز بیر لەوە ناکانەوە دەستبەرداری ئەم شێوازە بن.
لە کۆتاییدا میکێل ئارتێتا ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکوو ئێستا هیچ نازناوێکیان یەکلای نەکردووەتەوە و پێویستە بەردەوامبن لەسەر ئەم ئاستە تاوەکوو کۆتایی وەرز.