PM:04:38:02/12/2025
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی ئاماژەی بەوەکرد کە دەیەوێت فشارەکان لەسەر تیپەکەی بەردەوامیان هەبێت چونکە پێی وایە بەوشێوەیە دەگەنە ئامانجەکانیان.
ڤیتسن کۆمپانی پیش ڕووبەڕووبونەوەی یونیەن بەرلین لە جامی ئەڵمانیا وتی ماوەی پێنج ساڵە بایرن میونشن نەگەشتووەتەوە یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە هەربۆیە دەمانەوێت ئەم وەرزە جیاوازبین.
وتیشی ئاستی یاریزانەکانم تاوەکوو ئێستا زۆرباشە و هیوادارم تاوەکوو کۆتایی وەرز بەم شێوەیە بەردەوامبن.
کۆمپانی جەختی لەوەکردەوە کە بە پێچەوانەوەی راهێنەرەکانی ترەوە پێی خۆشە پەستان لەسەر تیپەکەی هەبێت، چونکە وای دەبینێت بەوشێوەیە دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان.
راهێنەرە بەلجیکییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە بەرامبەر تیپێکی باش یاریی دەکەن بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە تەواو بەهێزن هەربۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین.
لە کۆتاییدا ڤیتسن کۆمپانی ئاماژەی بەوەکرد ئامانجیان ڕوون و ئاشکرایە ئەویش بەدەست هێنانی سەرجەم ئەو نازناوانەیە کە تێیدا رکابەری دەکەین.