گراهام ئارنۆڵد باسی گرنگی جامی عەرەب دەکات

PM:04:03:02/12/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گراهام ئارنۆڵد رایگەیاند کە پاڵەوانێتی جامی عەرەب دەرفەتە بۆئەوەی ئاستی کۆمەڵێک یاریزانی نوێی بۆ دەربکەوێت.

گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پێش رووبەرووبونەوەی بەحرەین وتی کە زۆر دڵخۆشم لە وڵاتی قەتەرم چونکە یاریگاکانی ئێرە زۆر گونجاوە بۆ یارییکردن.

وتیشی لە دوای یاریی هەڵبژاردەکەمان بەرامبەر بە ئیمارات و بەدەست هێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، پاڵپشتییەکی باشی شەقامی وەرزشی عێراقمان بەدەست هێنا، هیوادارم لە داهاتوویشدا بەم شێوەیە هاوکارمانبن.

ئارنۆڵد ئەوەی ئاشکراکرد کە پاڵەوانێتی جامی عەرەب دەرفەتە بۆئەوەی ئاستی کۆمەڵێک یاریزانی نوێی بۆ دەربکەوێت، تاوەکوو لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی پشتیان پێببەستێت.

راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد کە دەمێکە بەرامبەر بە بەحرەین نەیانتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن، هەربۆیە ئەم یارییە دەرفەتە بۆئەوەی بە ئاست و بە ئەنجام بردنەوەیان بەسەردا تۆماربکەن.