PM:03:23:02/12/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستێنسن و ئاراوخۆ و کاسادۆ و راشفۆرد و لیڤاندۆڤسکی
لە هاوینی داهاتوودا بەرشەلۆنە دەستبەردارییان دەبێت.
یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە ئامادەکاریی دەکات بۆئەوەی
لە هاوینی داهاتوودا چاکسازی لە پێکهاتەکەیاندا ئەنجام بدەن.
تۆڕی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە کە بلەوگرانا
بڕیاریانداوە هەریەکە لە رۆناڵد ئاراوخۆ و ئەندرێس کریستێنسن و مارکۆس راشفۆرد و
مارک کاسادۆ و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەڕێ بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە کۆتایی بەماوەی خواستنەکەی
راشفۆرد دەهێندرێت و دەگەرێتەوە مانچستەر یونایتد، لەهەمان کاتدا گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی
درێژ ناکرێتەوە و بەخۆڕای یانەکە بەجێدەهێڵێت.
لەلایەکیتریشەوە کریستێنسن و ئاراوخۆ و کاسادۆش هەوڵ
دەدەن بە نرخێکی باش بیان فرۆشنە ئەو یانانەیەی کە ئۆفەرییان پێشکەش دەکەن و
بەپارەی ئەو یاریزانانە گرێبەستی نوێ ئەنجام بدەن، بەتایبەت بۆ پێگەی بەرگری.