جامی عەرەب.. سبەینی عێراق رووبەڕووی بەحرەین دەبێتەوە

PM:02:51:02/12/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینی لە جامی عەرەب عێراق رووبەڕووی بەحرەین دەبێتەوە و دەیەوێت بە بردنەوە دەستپێبکات.

یارییەکانی جامی عەرەب بە بەشداریکردنی 16 هەڵبژاردە بەردەوامی هەیە و سبەینێ لە کۆمەڵەی چوارەمدا، هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرەین یارییدەکات.

یارییەکە لە کاتژمێر پێنج و 30 خولەکی ئێوارە لە یاریگای 974 لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت بە ناوبژیوانی گێسلی ئۆچۆی ناوبژیوانی گابۆنی کە یارییەکە بەڕێوەدەبات.

شێرەکانی رافیدەین لە کۆمەڵەی چوارەمی جامی عەرەبدایە شانبەشانی هەڵبژاردەکانی جەزائیر و بەحرەین و سودان، دوو هەڵبژاردەشیان دەگاتە قۆناغی 16ی جامەکە.

ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە مێژوودا 23 جار رووبەڕووی یەکبونەتەوە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، عێراق لە هەشت یارییدا بردنەوەی بەدەستهێناوە و 32 گۆڵی تۆمارکردووە، بەحرەین شەش بردنەوەی هەیە و 26 گۆلی کردووە، لە نۆ یارییشدا یەکسانبوون.

هەڵبژاردەی عێراق لە مێژووی جامی عەرەبدا خاوەنی زۆرترین نازناوە بە بردنەوەی چوار نازناو کە لە ساڵانی 1964 و 1966 و 1985 و دوایین جاریش لە ساڵی 1988دا بووە.

خ . ک