PM:02:23:02/12/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد خوێندنەوەی بۆ گواستنەوەی
ئیدێرسۆن کردووە تا بیکاتە شوێنگرەوەی کاسیمیرۆ.
بە پێی هەواڵەکانی چەند هەفتەی رابردووی
رۆژنامەکان بێت، مانەوەی کاسیمیرۆی ناوەڕاستکاری بەرازیلی لە یانەی مانچستەر
یونایتد مسۆگەر نییە لە وەرزی داهاتوودا.
پێگەی تریبڵ فوتبۆڵ ئاشکرایکردووە،
بەرپرسانی مانچستەر یونایتد لە ئێستاوە یاریزانێکی بەرازیلیان دیاریکردووە تا
بیکەنە شوێنگرەوەی کاسیمیرۆ لە ئەگەری رۆیشتنیدا.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، پلانی
شەیتانە سوورەکان بەشێوەیەکە گرێبەست لەگەڵ ئیدێرسۆنی ئەستێرەی بەرازیلی یانەی
ئەتڵانتای ئیتاڵی ئیمزابکەن لە هاوینی 2026دا.
ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئینگلیزیەکە
پێیانوایە گواستنەوەی ئیدێرسۆن دوو سوودی گەورەی دەبێت بۆیان، یەکەمیان ئەوەیە کە
ئاستێکی نایابی هەیە و لەڕووی تەکنیکیەوە سوودی دەبێت بۆ پیکهاتەکەیان، هۆکاری
دووەمیش نرخە گونجاوەکەیەتی کە تەنها 40 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت تا بیگوازنەوە
پێکهاتەکەیان.
رونیشیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە لاری
نابێت لە چوون بۆ مانچستەر یونایتد بەهۆی ئەوەی لە یانەکەی ئێستای دڵخۆش نییە
بەتایبەت دوای رۆیشتنی گاسپێرینی لە راهێنەرایەتی یانەکەیان.
خ . ک