PM:01:44:02/12/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رامۆس دەیەوێت بگەرێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکردن و ئەیسی
میلانیش ئامادەیە هەوڵی گواستنەوەی بدات.
پاش ئەوەی گرێبەستی سێرجیۆ رامۆس لەگەڵ مۆنتێری مەکسیکی
لە سەرەتای ساڵی داهاتوو کۆتایی پێدێت، ئەو بەرگریکارە نایەوێت لەو یانەیە
بمێنێتەوە بەڵکوو چاوی لە گەرانەوەیە بۆ کیشوەری ئەوروپا.
پێگەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە کە ئەیسی میلان بە
وردی چاودێری بارودۆخی رامۆس دەکەن و ئامادەن لە گواستنەوەی زستانەدا ئۆفەری فەرمی
بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە سێرجیۆ رامۆسیش بە
یانەی میلان سەرسامە، چونکە یەکێکن لە تیپە مێژووەکەیان ئەوروپا هەربۆیە ئەگەری
ڕوودانی ئەم گواستنەوەیە زۆرە.
لەلایەکیتریشەوە بەرگریکارە دەیەوێت متمانەی لویس دی لا
فۆنتی راهێنەری ئیسپانیا بەدەستبهێنیتەوە و بەجۆرێک بانگێشتی جامی جیهانی ساڵی
داهاتوو بکرێت.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە مەکسیکییەکە بەشداری 30
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ تۆماربکات.