PM:12:42:02/12/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس پێکانی ڤلاهۆڤیچی لە ڕانیدا
راگەیاند و نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی
خۆیان بڵاویانکردەوە، دوسان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری سڕبی لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر
کالیاری تووشی پێکانبووە لە ماسولکەکانی ڕانی راستیدا.
ئەو یانەیە ئاشکرایکردووە، دوای
ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کە هێرشبەرەکەیان پێکانەکەی ئاسان نییە
و بەردەوامیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکەکانی یانەکەیاندا دەبێت.
هەرچەندە یانە ئیتاڵیەکە باسی لە ماوەی
دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی نەکردووە بەڵام رۆژنامە ئیتاڵیەکان
دوپاتیانکردووەتەوە کە ڤلاهۆڤیچ نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و لە 14
بۆ 18 یاریی یانەکەی بێبەش دەبێت.
هێرشبەرە سڕبیەکە 26 خولەک بەشداری یاریی
یانەکەی کرد بەرامبەر کالیاری بەڵام بەهۆی تووشبوون بە پێکان بە ناچاری یاریگای
جێهێشت، لەم وەرزەشدا تا ئێستا 17 یاریی بۆ یانەکەی کردووە و خاوەنی شەش گۆڵ و دوو
ئەسیستە.
خ . ک