هەشت یاریزان پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترینی هەفتەی پریمەر لیگ

AM:11:59:02/12/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فۆدین و برونۆ و چەند یاریزانێکیتر کێبڕکێی یەکتر دەکەن لەسەر خەڵاتی باشترینی هەفتەی پریمەر لیگ.

رابیتەی خولی نایابی ئینگلتەرا لە پێگەی فەرمی خۆیان ناوی ئەو یاریزانانەیان بڵاوکردەوە کە پاڵێوراون بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی 13ی پریمەر لیگ بەدەستبهێنن.

رابیتەکە ئاماژەی بەوەداوە، هەشت یاریزان پاڵێوراون بۆ ئەو خەڵاتە کە یەکێکیان فیل فۆدینی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتیە دوای ئەوەی سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

فۆدین لە هەفتەی 13ی پریمەر لیگ دوو گۆڵی بۆ یانەکەی بەرامبەر لیدز یونایتد تۆمارکرد کە گۆڵی دووەمیان لە کۆتا خولەکەکاندا بوو ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی یانەکەی سێ خاڵ بەدەستبهێنێت و بچێتە پلەی دووەمی خولەکە.

برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد یەکێکیترە لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی لە یارییەکەیان بەرامبەر کریستال پاڵاس دوو ئەسیستی کرد.

چەند یاریزانێکی تریش پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەمان هەفتە کە ئەوانیش ریس جەیمسی چێڵسی و ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەستۆن ڤێلا و تیاگۆی ئەستێرەی یانەی برێنتفۆرد و مالیک تیاوی بەرگریکاری نیوکاسل یونایتد و ئینزۆ لۆی یاریزانی سەندەرلاند و کێنی تێتی یاریزانی یانەی فولهامن.

خ . ک